بهغدا-اهع
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزەراتی ناوخۆی رایگەیاند كە دوو تیرۆریستی داعش لە بەغدای پایتەخت دەستگیركراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی هەواڵگریی،كه دهستى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:" هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی، دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو دوو تیرۆریستەی كە دەستگیركراون، بران و بەناوەكانی ئەبو سالم و ئەبو حوزەیفە لە بەناو دیوانی ئاسایشی هەواڵگریی كەرتی فەلـلوجە سەربە داعش كاریان كردووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە ئەو دوو تیرۆریستە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا دانیان بەوەداناوە كە سەربە داعشن و لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ئەنبار لە قەزای فەلـلوجەوە بەرەو بەغدا هەڵاتوون.
باس لەوەكراوە كە دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، دەستگیركراوەكان بە ئامانجی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان، دەستبەسەركراون.