به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا هه‌ردوولا چه‌ند دۆسیه‌یه‌كیان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكان كرا بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، هەروه‌ها بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش.
لای خۆیەوە باڵیۆزی توركیا پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و گەلەكەی.