به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختى كرده‌وه هه‌نگاوى باش نراوه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى پاره بلۆككراوه‌كان له وڵاته جیاجیاكان، ئاكاژه‌ى به‌وه‌كرد 169 ده‌زگا و كۆمپانیا له كۆى 230 كۆمپانیا بلۆكیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه كه تایبه‌ته به‌كه‌رته جیاوازه‌كان ،رونیكرده‌وه حكومه‌تى عێراقى پاڵپشتى وڵاتانى ئه‌وروپى وه‌رگرتووه بۆ ده‌رچوون له لیستى وڵاتانى مه‌ترسیدار.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌ت به‌دواداچون بۆ ئه‌و پاره بلۆكراوانه ده‌كات له وڵاته جیاجیاكان،توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 25 ملیۆن دۆلار له ئه‌ڵمانیا و راده‌ستى لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان كلاا"،جه‌ختى كرده‌وه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه و تاوه‌كو گه‌راندنه‌وه‌ى زۆربه‌ى پاره‌كان".
وتیشى:" وه‌زاره‌ت سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى خستوه‌ته گه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه نیشتمانیه‌كان به‌جیاوازى ئاسته‌كانى وبه‌پێى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى عێراق له ئه‌مریكا بۆ به‌دواداچونى له رێكاره یاساییه‌كان، وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان،سه‌ركه‌توو بووین له‌لابردنى 169 له كۆى 230 ده‌زگا و كۆمپانیا له لیستى ره‌ش ".