بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی ئاماری سێ مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگدا 97 كهیسى له بهغدا و پارێزگاكان یهكلا كردوهتهوه و بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی ٨٥ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی كه دهستى ئاانسى ههواڵى عێراقى (اهع)كهوتووه رایگهیاند:"لە سەرەتای 1-5 هوه تاوهكو 31-7 جیا لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، بڕی ٢٧ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ گەنجینەی دەوڵەت لە ئەنجامی ٩٧ هەڵمەتدا بووە کە لە بەغدا و پارێزگاکانی تر ئەنجامیانداوە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی راشیگەیاندووە، هەر لە میانی هەڵمەتەکانیان دەستیان بە سەر دەیان مامەڵەی ساختەی خانووبەرە و خانەنشینیدا گرتووە.