به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى دارایی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،هه‌واڵێكى ڕه‌تكرده‌وه كه‌هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى بڵاویكردۆته‌وه له‌باره‌ى ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌رهه‌ق به‌ته‌یف سامى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی به‌وه‌كاله‌ت وبه‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى بوودجه.
وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى دارایی هه‌واڵێكى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى ده‌ركردنى یاداشتننامه‌ى ده‌ستگیركردن به‌فه‌رمانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رهه‌ق ته‌یف سامى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی به‌وه‌كاله‌ت وبه‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى بوودجه ڕه‌تده‌كاته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه"ته‌یف سامى هێشتا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانى له‌وه‌زاره‌تى دارایی وده‌بێت ئاژانسه‌كانى ڕاگه‌یاندن ئاگاداربن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌كارى هاوشێوه‌ى ئه‌م هه‌واڵه".