بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه،جەختیكردهوه لەگرنگی بەردەوامی هەوڵە یٔەمنییەکان بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی داعش و تاوانکاران
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆک کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه" سهرۆك بەرهەم، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی،لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی پارێزگاری لە ئاسایشی ناوخۆیی و پاراستنی ماڵ و موڵکی ھاووڵاتیان و بەردەوامی بە هەوڵە یٔەمنییەکان لە بەگژداچوونەوەی پاشماوەکانی داعش و راوەدونانی تاوانکارانی کوشتن و رفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ھاووڵاتیان، لە پێناو چەسپاندنی سەروەری دەوڵەت و هێنانەدی دادپەروەری.
لە تەوەرێکی دیکە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم، دووپاتیکردەوە لەگرنگی بەرزکردنەوەی کاری پێکهاتەی ئەمنییەکان و چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، لە پێناو هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
لەلای خۆیەوە ئەسەدی پلانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ھێنانەدی ئاسایش و ئارامی وڵات خستەروو، هەروەھا ئامادەیی ئەندامانی دەزگاکەی نیشاندا لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییە جیاوازەکان، ھاوکات بە بایەخەوە باسی لە پشتیوانی سەرۆک کۆمار کرد لە بەرزکردنەوەی ئاستی کارەکانی دەزگا ئەمنییەکان بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵک.