سالح و زه‌یدان تاوتویى كه‌یسى گه‌نده‌ڵى و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى دەستیان بردووە بۆ موڵکی گشتی كرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 22-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی رۆڵی سەربەخۆیی دادگاکانی عێراق، بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و جێبەجێکردنی یاسا و یەکلاکردنەوەی دوسێکانی گەندەڵی و سزادانی ئەو کەسانەی دەستیان بردووە بۆ موڵکی گشتی و لێپێچینەوە لە ھەموو ئەو کەسانەی تاوانی جۆراو جۆریان ئەنجامداوە".
     
    هەر لە دیدارەکەدا" جەختکرایەوە لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و پێویستی فەراهەمکردنی تەواوی پێداویستی یاسایی و لۆجستییەکان لەسەر بنەمای پاکی و بێگەردی و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ، بەجۆرێک ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک بکات، دوور لە گوشار و کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان". 
     
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ساڵح جەختیکردەوە لەسەر پێویستی هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ئامادەکردنی یاسا و رێساکان، تاوەکو ببێتە مایەی جێبەجێکردنی دادپەروەری و ھێنانەدی مافەکان و بەهێزکردنی سەروەری دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتیان.