ئاسایشى نیشتمانى 15 كه‌س به‌تۆمه‌تى بانگه‌شه‌كردن بۆ ئامێرى گزیكردن ده‌ستگیرده‌كات

ئەمنی
  • 22-09-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غدا-اه‌ع
     
     
    ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی رایگه‌یاند، 15 كه‌سیان له‌ پێنج پارێزگا ده‌ستگیركردوه‌ کە ئامێری تایبه‌ت به‌ گزیكردنیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان به‌كارهێناوه‌ وبانگه‌شه‌یان بۆ كردووه‌.
     
    ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) 
    بڵاویكرده‌وه‌:"له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونی هه‌وڵی هه‌واڵگری بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێری گزیكردنیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان به‌كارهێناوه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ پارێزگاكانی (كه‌ركوك، به‌غدا، نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف، ئه‌نبار و دیوانه‌) توانیویانه‌ 15 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر مایكرۆفۆن و ئامێری لاسلكی و كارتی دروستكردنی ته‌شویش له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی.
     
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، وته‌ی تۆمه‌تباره‌كان وه‌رگیراوه‌ و ره‌وانه‌ی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.
     
    جێى ئاماژه پێ ‌كردنه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان، ئاسایشی نیشتمانی، له‌ شه‌ش پارێزگا 43 تۆمه‌تباری به‌گزیكردن و به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستگیركرد.