بهغدا-اهع-سهعهد سهماك
وەزیری گواستنەوە ئەمرۆ دووشەممە هەبونی پلانی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی بە کوەیت رەتکردەوە، هاوکات جەختى كردهوه كه رێگای ئاوریشم بەبێ تێپەڕبون بە عێراقداجێبەجێ ناکرێت.
ناسر شیبلی وەزیری گواستنەوەی به ئاژاسى ههواڵى عێراقى (اهع)رایگهیاند:" بەستنەوەی کوەیت لەرێگەی هێڵی ئاسنین بە عێراقەوە گرنگە، بەڵام دەبێت دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی ئابوری بکرێت".
وتیشی"ئەو یاداشتانەی کە لەگەڵ ئێران واژۆى لەسەر کراوە بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسن لەنێوان ئێران و شلامچه تاوهكۆ ئێستا کاری لەسەر نەکراوە و پرۆژەکە جێبەجێ نەکراوە"،رونیشیكردهوه"هیچ پڕۆژە و پلانێک نییە بۆ گرێدانی کوەیت لەرێگەی هێڵی ئاسنین، ئەو زانیاریانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەوە دووره له راستیهوه".
ئاماژەی بەوەشدا، ڕێگای ئاوریشم بەبێ تێپەڕبون بە عێراق و بەناو ئێراندا تێناپەڕێت لهبهرئهوهى عێراق خاڵی بڕینی ستراتیژییە بۆ ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا".