به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى کاروباری کۆمەڵایەتی رایگه‌یاند 20 هەزار سەرپێچی دوو موچەیی ئاشكرا كراون
له ڕاگەیاندراوێکی وه‌زاره‌ت كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوکردەوە:" عادل ریکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی جه‌ختى كرده‌وه ئه‌وان به‌رده‌وامن له به‌دواداوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى دوو موچه وه‌رده‌گرن و توانراوە لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج ملیار دینار بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو گوژمەیە بەشێوەیەکی نایاسایی و لەڕێگەی سەرپێچیکردن بۆ سەرتۆڕی دەستەبەر وپاراستی کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەوە براوە".
دەشڵێت، نزیکەى 20 هەزار سەرپێچی دوو موچەیی لە وەزارەتەکە ئاشکرا کراون و تۆمارکراون.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، "کارمەندانی بەشەکانی سەندوقی پاراستی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار بەدوادچوونی وردیان بۆ پرسەکە کردووە ولە ئاکامدا توانیویانە ئەو گوژمەیە بگەڕێنەوە بۆخه‌زێنەی حکومەت".