ئاسایشی نوێنەرایەتی:پەرلەمان چاودێری رادەستکردنی داواکراوان لەهەولێرە و بۆ بەغدا دەکات

  • 21-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و-سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌،سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ردانێكى گرنگ ناوبرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانێمكه‌ ده‌بێته‌ هۆى چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ،سه‌رۆك وه‌زیران داواى له‌ هه‌رێم كردووه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى داواكراون له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕاڵه‌وه‌ راده‌ستى به‌غدا بكرێن.
     
    به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌ردانى كازمى بۆ هه‌ولێر و چاوپێكه‌وتنى به‌ حكومه‌تى هه‌رێم ،هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ راده‌ستكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڵهاتوون و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ خاڵێكى وه‌رچه‌رخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر".
     
    وتیشى :" چه‌ندن داواكراو له‌ هه‌رێم هه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستكرا به‌راده‌ستكردنیان ئه‌وا هه‌نگاوێكى گرنگه‌"، زیادى هیوا خواسته‌ كه‌سه‌رجه‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك ته‌نها له‌ لایه‌ن راده‌ستكردنى هه‌ڵهاتوانه‌وه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى هه‌بێت بۆ رێگرى كردن له‌ گه‌نده‌ڵكاران كه‌ به‌رده‌وام بۆ هه‌ولێر هه‌ڵدین ودواتر له‌وێشه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریم".
     
    جه‌ختى كرده‌وه‌" له‌ ئێستادا هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم، به‌ڵام چاوه‌روانى رۆژانى داهاتووین ئایا هه‌رێم سه‌رجه‌م داواكراوان راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌كات ؟"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ جدى چاودێرى ئه‌م پرسه‌ ده‌كات".