یاسایی نوێنه‌رایه‌تى به‌دوورى ده‌زانێت له‌م هه‌فته‌یه‌ دۆسییه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلابكرێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 19-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى به‌دوورى زانى له‌م هه‌فته‌یه‌ دۆسییه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه‌.
    حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هۆكارى زیادنه‌كردنى پاشكۆى فره‌ بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بۆ نه‌بوونى ڕێككه‌وتن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌باره‌ى میكانزمى دابه‌شكردنى ئه‌م بازنه‌یه‌ له‌پارێزگاكان،له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ئاڵۆزى گه‌وره‌ بۆ هه‌ر میكانزمێك ڕه‌نگه‌ په‌یڕه‌و بكرێت".
    وتیشى"یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى فره‌ بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌دوور ده‌بینم به‌هۆى نه‌بوونى ڕێككه‌وتنى كۆتایی".