به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند دۆسییه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى به‌ته‌واوه‌تى یه‌كلابۆته‌وه،پێشبینیشى كرد له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ ئاانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى كراوه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه دواى ته‌واوكردنى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م"،وتیشى"هه‌مواركردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سیاسییه‌كانه‌وه ڕێككه‌وتنى له‌باره‌وه كراوه وهیچ گرفتێك نییه بۆ په‌سه‌ندكردنى".
وتیشى"خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م وده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ڕه‌نگه له‌ڕۆژانى داهاتوودا بێت"،وتیشى"واده‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م تاوه‌كو ئێستا دیارى نه‌كراوه".