به‌غدا-اه‌ع-یاسر عامر
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،مه‌رج وڕینماییه‌كانى بۆ ده‌سته حسێنییه‌كان خسته‌ڕوو،ئاماژه‌یشى هه‌یه ڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌باره‌ى داخستنى سنووره‌كان وڕێگه‌نه‌دان به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى زیاره‌تكاران له‌م ساته‌وه‌خته‌دا تا ئه‌و كاته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووان زیادیكردووه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌به‌ستنى ماسك ودووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌كارهێنانى پاكژكه‌ره‌وه‌كان ونه‌هێشتنى قه‌ره‌باڵغییه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"ڤایرۆسى كۆرۆنا هێشتا به‌رده‌وامه وگه‌رده‌لوولى له‌وڵاتانى زلهێز دروستكردووه وده‌بینین ئینگلته‌را ده‌ستیكردووه به‌جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وله‌فه‌ڕه‌نساش ڕێوشوێنى توند جێ به‌جێ ده‌كرێت".
وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مه‌رج وڕێنمایی بۆ ده‌سته حسێنییه‌كان داڕشتووه،فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى ویه‌كه‌كه پزیشكییه‌كانمان ڕاسپاردووه به‌رده‌وام بن له‌پرۆسه‌كانى هۆشیاركردنه‌وه وپرۆسه‌كانى ده‌رمانڕێژكردن ودابه‌شكردنى ده‌مامك،وداوامان له‌ده‌سته حسێنییه‌كان كرد هاوكارى یه‌كه پزیشكییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پشكنینى پزیشكى وپشكنینى "پى سى ئار"وهه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى ڕووپێوى په‌تایی كارا".
ته‌میمى ڕایشیگه‌یاند"نابێت ڕێگه به‌هیچ كه‌سێكى توشبووى كۆرۆنا بدرێت به‌شدارى له‌ده‌سته‌كان بكات یان كاریان تیا بكات،ده‌بێت پشكنینه‌كان بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تییان".
ته‌میمی هیوایشى خواست"هاوڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت بن كه‌پشتى به‌ستووه به‌ڕێنماییه‌كانى مه‌رجعیه‌تى باڵا ووه‌رگرتنى ڕا‌وبۆچوونى كه‌سانى شاره‌زا"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان كه‌زیاره‌تكار وهه‌ودارانى ئیمامى حسێن(سڵاوى خواى لێبێت)تێدایه".
دووپاتیشیكرده‌وه ڕیككه‌وتن كراوه له‌باره‌ى داخستنى سنووره‌كان وڕێگه‌نه‌دان به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى زیاره‌تكاران له‌م ساته‌وه‌خته‌دا تاكۆنترۆڵكردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا".