به‌غدا-هاع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه ،جه‌ختى كرده‌وه حكومه‌ت مۆنۆمێنتى تشرین له گۆره‌پانى ته‌حریر له ناوه‌راستى به‌غدا دروست ده‌كه‌ین، و هه‌روه‌ها مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى پارێزگاى ناسریه‌ش دروست ده‌كه‌ین.
كازمى له وتارێكیدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" هه‌ردوو مۆنۆمێنتى تشرین له به‌غدا و شه‌هیدان له ناسریه ده‌ستكه‌وتى خوێنى شه‌هیدانى عێراقه كه له پێناو ئه‌م وڵاته‌دا خوێنیان رشت "،ئاماژه‌ى بهوشكرد" مێژوو رێكه‌وت نیه مێژوو له بیره‌وه‌رى ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت رووداوه مێژوویه‌كان تۆماربكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببَێته وانه‌یه‌ك له دوا رۆژدا سوودى لێ ببینرێت به‌تایبه‌ت بۆ بونیاتنانى قۆناغى نوێ".
وتیشى:" نه‌هامه‌تى ،ئازار ،گیانفیدایى ده‌بێت ببێته شانازى بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو ،ئه‌ركى ئێمه‌یه ئه‌م گیانفیداییه بكه‌ینه كاراكتهرى هێز و بونیات و به‌هره‌مه‌ندى، ده‌نگى گه‌له‌كه‌مان و خوێنى شه‌هیدانمان ئه‌ركێكى ئه‌خلاقیه و لهگهردهنماندایه".