ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵ هه‌بێت بۆ به‌زاندنى ده‌روازه‌سنوریه‌كان

ئەمنی
  • 19-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامنه‌ سه‌لامى

     
    و-سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ به‌زاندنێكى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان بوونى هه‌بێت له‌لایه‌ن زیاره‌تكارانه‌وه‌ بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى وڵات.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى باسى لێوه‌ ده‌كرێت له‌باره‌ى به‌زاندنى سنوره‌وه‌ له‌لایه‌ن زیاره‌تكارانه‌وه‌ بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى وڵات هه‌واڵیكى ناراسته‌".
     
    وتیشى"ده‌روازه‌ سنوریه‌كان كاره‌كانى خۆیان به‌باشى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیچ به‌زاندن و پێشێلكاریه‌ك نیه‌"، و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆنتڕۆڵ كردنى ده‌روازه‌كان".
     
    ئاماژه‌ى به‌وشكرد:" هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ " ، جه‌ختى كرده‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ به‌زاندنى سنور ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌لایه‌ن زیاره‌تكارانه‌وه‌ بێ بنه‌مایه‌".