دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ وته‌كانى تاوانبارى كوشتنى ده‌رمانساز شیلان ودایك وباوكى ڕاستاند

ناوخۆ
  • 17-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخى تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانى تیرۆر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،وته‌كانى تاوانبارى كوشتنى ده‌رمانساز شیلان ودایك وباوكى ڕاستاند ،دواى ئه‌وه‌ى دانى به‌وه‌نا كه‌هه‌ستاوه‌ به‌كوشتنى قوربانییه‌كان به‌مه‌به‌ستى دزیكردن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخى تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانى تیرۆر،وته‌كانى تاوانبارى كوشتنى ده‌رمانساز شیلان ودایك وباوكى ڕاستاندووه‌،دواى ئه‌وه‌ى دانى به‌تاوانه‌كه‌ى نا به‌كوشتنى قوربانییه‌كان به‌مه‌به‌ستى دزیكردن"،ئاماژه‌یشى دا"تاوانباره‌كه‌ له‌م خێزانه‌ نزیكبۆته‌وه‌ وبه‌به‌رده‌وامى هاتوچۆى شوقه‌كه‌یان كردووه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"وته‌كانى تاوانباره‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى جێگرى داواكارى گشتى وپارێزه‌رى ڕاسپێردراو ڕاستاندووه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوان وئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌".