به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، عێراق روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران و ئاسته‌نگی گه‌وره بوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش تیرۆر و قه‌یرانی دارایی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەشڵێت، داوا له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن و ده‌ست له كاروباره‌كانی وه‌رنه‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه، وەزیری دەرەوە له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تیمی رۆژنامه‌وانی یه‌كێتی ئه‌رووپا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا رایگه‌یاند، "عێراق خواستی له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا"، داواشی له كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان کردوە بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌تایبه‌تیش له بواری وزه و پیشه‌سازی نه‌وتی و غازی رو له عێراق بكه‌ن.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەکردوە، عێراق به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ‌دا دەگەڕێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، داواش له‌وڵاتان ده‌كه‌ن رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری وڵاته‌كه‌یانه‌وه، رێگەش نادەن له خاكه‌كه‌یه‌وه هێرشبكرێته‌سه‌ر هیچ وڵاتێك.
باسی له‌وه‌شكردوه، عێراق روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران و ئاسته‌نگی گه‌وره بوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش تیرۆر و قه‌یرانی دارایی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه رونیکردوەتەوە، دابه‌زینی نرخی نه‌وت وایكرد كه قه‌یرانی ئابوری له عێراق سه‌رهه‌ڵبدات، هاوکات مه‌ترسیه‌كانی رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌سه‌ر عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش ماون، له‌ئێستاشدا له عێراق و سوریا و وڵاتانی ئه‌فریقیا هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه ده‌ده‌ن.