وه‌زاره‌تى ناوخۆ:ده‌زگا ئه‌منییه‌كان توانییان له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا تاوانه‌كه‌ ئاشكرابكه‌ن وتاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن

ئەمنی
  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا توانییان تاوانه‌كه‌ ئاشكرابكه‌ن وشوێنى تاوانباره‌كه‌ دیارى بكه‌ن وله‌دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستگیرى بكه‌ن.
    خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ڕاى گشتى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان توانیان ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌تاوانه‌كه‌ى مه‌نسوڕى ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌روارى 15 ئه‌یلولى 2020،وله‌میانه‌یدا خێزانێكى سێ كه‌سى كوشتووه‌ كه‌پێكهاتووه‌ له‌باوك ودایكێك وكچه‌ ده‌رمانسازه‌كه‌یان ".
    وتیشى"ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌وه‌نه‌ به‌مه‌به‌ستى دزیكردن بووه‌ وه‌ك چۆن له‌هێماى تاوانه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌له‌لایه‌ن تاوانباره‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌رگیرا".
    ئاماژه‌یشى دا"ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوان توانییان له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا تاوانه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن وشوێنى تاوانباره‌كه‌ دیارى بكه‌ن دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ پارێزگاى هه‌ولێر".
    محه‌ننا وتیشى"گه‌لى عێراقى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وریا به‌توانا ده‌بن بۆ ئاشكراكردنى ڕاستییه‌كان وڕاوه‌دوونانى تاوانباران ،هیوامان زۆره‌ به‌وه‌ى به‌هاوكارى ومتمانه‌ى هاوڵاتیان بتوانین ڕێگه‌ له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى تاوانى به‌مشێوه‌یه‌ بگرین نه‌ك ئاشكراكردنى دواى ئه‌نجامدانى ئه‌مه‌یش ئه‌ركێكى گه‌وره‌ وگرنگه‌ هه‌وڵى به‌جێ گه‌یاندنى ده‌ده‌ین له‌پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كى ئارام ودوور له‌تاوان".