به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،تاوانبارى تاوانه‌كه‌ى مه‌نسوڕ له‌به‌غدا ده‌ستگیركرد ،كه‌تیایدا ده‌رمانساز شیلان وماڵباتهكهى بوونه قوربانى.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك وه‌زیران وچاودێرى وه‌زیرى ناوخۆ،هێزێك لهئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى به‌فه‌رمانى بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى وبهههماههنگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌یه‌كى هه‌واڵگیرییان ئه‌نجامدا ولهمیانهیدا توانیان تاوانبارى تاوانه‌كه‌ى مه‌نسوڕ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌تیایدا ده‌رمانساز شیلان وماڵباتهكهى بوونه قوربانی".