به‌غدا-اه‌ع-نه‌میر عه‌لى حه‌سون
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه له‌ڕووداوى تیرۆركردنى خێزانێك له‌به‌غدا.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوان ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردووه له‌یه‌ك ڕۆژى ڕووداوه‌كه‌ى تیرۆركردنى ده‌رمانساز شیلان ودایك وباوكى له‌ناوچه‌ى مه‌نسوور له‌به‌غدا،دووپاتیشیكرده‌وه پێویستییان به‌ماوه‌ى دوو ڕۆژ یان زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه كۆبكه‌نه‌وه".
وتیشى"تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕ‌اپۆرتێكى سه‌ره‌كى نییه تاوه‌كو باسى لێوه‌بكرێت ،وده‌بێت به‌ڵگه هه‌بێت بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كانى تاوانه‌كه".