ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:پرۆسه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نوێ ده‌گرێته‌وه‌

ئەمنی
  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

     تایبه‌ت-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ پرۆسه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك نایاسایی چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نوێ ده‌گرێته‌وه‌ وبه‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى وئه‌منى دیارى ده‌كرێت.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه‌"ئاماژه‌یشى دا "ئه‌م پرۆسانه‌ له‌به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكرد ومیسان وبه‌غدایشى گرته‌وه‌".
    وتیشى"چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر هه‌ن پێمان وایه‌ گرنگ وپێویسته‌ ئاسایشى تیایدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆسه‌ نوێیه‌كان پشت ده‌به‌ستێت به‌وردى زانیارییه‌ هه‌واڵگیریی وئه‌منییه‌كان كه‌ده‌ستمان ده‌كه‌وێت ،كه‌له‌میانه‌یدا پێگه‌كان دیارى ده‌كرێن،وفه‌رمان به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌درێت بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان ".
    ئاماژه‌یشى دا"ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ سه‌پاندنى شكۆى وڵاته‌ به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى به‌ره‌و ناله‌بارى ڕاسته‌قینه‌ هه‌نگاوى نا به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌ك له‌لایه‌ن خێڵه‌كانه‌وه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ بووه‌ هۆى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ك وكه‌ره‌سته‌ى قوورس كه‌له‌ناكۆكییه‌ خێڵگه‌رییه‌كان به‌كارده‌هێنرا،هه‌روه‌ها سه‌دان داواكراو ده‌ستگیركران "،وتیشى"پرۆسه‌كانى ده‌ستگیركردنه‌كان به‌پێى یاداشتنامه‌ بووه‌ كه‌ هه‌موو تاوانبارى مادده‌ جیاجیاكانى گرته‌وه‌".
    روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بووه‌ هۆى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى بۆ به‌سڕه‌ وله‌ئێستاشدا زۆر سه‌قامگیره‌ وسێكته‌رى ئابوورى بووژاوه‌ته‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى وڵات وهیچ ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو نییه‌ وئه‌و فشاره‌ زۆره‌ى دروستمانكردووه‌ به‌رهه‌مى هه‌بووه‌،بۆیه‌ ده‌بینین ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ئێِستاد له‌ژێر فشارى به‌رده‌وامدان وله‌ژێر ئاگرى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن".