کازمی چاوی بەنوێنەرانی خۆپیشاندەرانی میسان دەکەوێت وگوێ بیستی داواکاریەکانیان دەبێت

ناوخۆ
  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ئه‌نجومه‌نى خزمه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌بابه‌تى دامه‌زراندن له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ڕێكده‌خات به‌پێى پلانێكى نه‌خشه‌بۆكێشراو.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ میسان چاوى كه‌وتووه‌ به‌خۆپیشانده‌ران وهه‌ماهه‌نگكاره‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاى میسان،وگوێ له‌داواكرییه‌كانیان گرتووه‌ كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى بووژاندنه‌وه‌ى دۆخى پارێزگاكه‌ وڕۆڵه‌كانى دایه‌".
    وتیشى"ڕه‌وشى پارێزگاى میسان جێى داخه‌ ،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى یه‌كێكه‌ له‌نموونه‌ترین پارێزگاكان بۆ بووژاندنه‌وه‌ وسه‌ركه‌وتن چونكه‌ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانى تێدایه‌،وچاوه‌ڕوان ده‌كات سوود له‌تواناكاى وه‌ربگیرێت".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌پێى پلانێكى نه‌خشه‌ بۆ كێشراو ئه‌نجومه‌نى خزمه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌بابه‌تى دامه‌زراندنه‌كان ڕێكده‌خات ودادپه‌روه‌رى بۆ پێشكه‌شكراوه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات وده‌رگا له‌به‌رده‌م هه‌موو هه‌وڵه‌كانى قۆرخكردنى ئه‌م دۆسییه‌ داده‌خات".
    كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌ حكومه‌ت ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى وفشار بۆته‌وه‌ وله‌ئێستاشدا كارده‌كات بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى شه‌هیدانى تشرین وچه‌سپاندنى مافه‌كانیان ،وتیشى توندوتیژى وبه‌كارهێنانى چه‌ك هیچ سوودێكى نییه‌ وده‌وڵه‌ت بنیات نانێت ،وچاره‌سه‌رى ریشه‌یش سه‌روه‌رى یاسا وبه‌جێ گه‌یاندنى یه‌كسانى ودادپه‌روه‌رییه‌.