وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ واده‌ى ده‌ستپێكردنی خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌ ناكۆتاكانی دیاریكرد

ناوخۆ
  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
     
    وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ،ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژی 10ی مانگی داهاتوی دیاری کرد بۆ ده‌ستپێكی خولی دووە‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌ ناكۆتاكانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ساڵی خوێندنی 2019-2020.

     

    له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ساڵنامه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2020 تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووە‌می پۆله‌ ناكۆتاكانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
     
     
    وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌و خشته‌ی تاقیكردنه‌وانه‌ی داده‌نرێن، له‌گه‌ڵ ئە‌وه‌شدا له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان دەبێت هەمموان پابەندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن،به‌جۆرێك كه‌ دوری نێوان كورسیه‌كانی خوێندكاران له‌یه‌كتر ده‌بێت پارێزراو بێت و ده‌مامك و ده‌ستكیشیش له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ به‌كاربهێندرێت.