كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانى میسان وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر ده‌كات

ئەمنی
  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگاى میسان،وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر كرد ،به‌ئاماده‌بوونى هه‌ردوو وه‌زیرى به‌رگرى وناوخۆ.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌میان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان ستایشى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى میسان كردووه‌،داوایشى كردووه‌"هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكه‌".
    كازمى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"ده‌بێت فه‌رمانده‌ى ئه‌منى له‌پارێزگاكه‌ نوێنه‌رایه‌تى خۆى وخێڵه‌كه‌ى نه‌كات به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تى ده‌وڵه‌ت بكات ،كه‌هێمایه‌كى گه‌وره‌یه‌ وناونیشانێكى پایه‌داره‌،ئه‌م ڕێكاره‌یش ڕه‌وشێكى ئه‌منى زۆر سه‌قامگیر دروست ده‌كات ومتمانه‌ى هاوڵاتى به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پته‌وتر ده‌كات".
    وتیشى"كازمى ڕێنمایی داوه‌ بایه‌خ به‌و هێزانه‌ بدرێت كه‌ڕاسپێردراون به‌پاراستن وڕێكخستنى خۆپیشاندانه‌كان وبه‌باشى ڕاهێنانى بكرێن"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌"هیچ لێخۆشبوونه‌وه‌یه‌ك نییه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك په‌لامارى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بدات".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى داوایشى كردووه‌"چه‌كى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌خۆپیشاندانه‌كان چه‌كى دانبه‌خۆداگرتن بێت وده‌بێت ڕێكارى به‌رپرسانه‌ به‌كاربهێنێت له‌سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌ ئاشته‌واییه‌كان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ڕابردوودا سته‌میلێكراوه‌،وبڵاوكردنه‌وه‌ى پشێوى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى وداهاتوویشى نییه‌ ،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ ده‌بێت به‌هێز وتوندى دژى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان بوه‌ستینه‌وه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن،وڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى ده‌بنه‌وه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانتان،به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ڕۆڵه‌كانمانه‌ ،له‌پێناو دروستكردنى هیوایه‌ك لاى خه‌ڵك وبه‌بێ دوودڵى ئه‌م ئاسته‌نگییه‌ تێده‌په‌ڕێنین".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌بێت پێداویستییه‌كانى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاى میسان جێ به‌جێ بكرێت وكه‌ره‌سته‌ى نوێیان بۆ دابین بكرێت بۆ ئاسانكردنى ئه‌ركه‌كانیان وجێ به‌جێ كردنیان به‌خێراتر ووردتر".