به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،پلانێكى گشتگیر بۆ سه‌پاندنى ئاسایش له‌سه‌رجه‌م شار وشارۆچكه‌كانى وڵات ڕاگه‌یاند.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ووه‌زیرى ناوخۆ ،پلانێكى گشتگیر دانراوه بۆ سه‌پاندنى ئاسایش له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانى عێراق.
وتیشى"حكومه‌ت كارده‌كات بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایشى گشتى له‌وڵاتد له‌میان قۆناغى پێنجه‌مى پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ڕاستگۆ وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت وهه‌روه‌ها چالاككردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،دووپاتیشیكرده‌وه كاتێك ئاسایشى گشتى ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت ئه‌وه ده‌رئه‌نجامى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى تاكه‌كان".
لیوا مه‌عه‌ن دووپاتیكرده‌وه،پرۆسه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دابینكردنى ئاسایش بۆ كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان وهاوڵاتیان به‌شێوازى نهێنى وبه‌ئه‌ركێكى باڵاى هه‌واڵگیرى.