به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،داواى له‌ئه‌ڵمانیا كرد به‌رده‌وام بێت له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فوئاد حسێن پێشوازیكرد له‌گه‌ڵ نۆربت رۆتگن سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا،وهه‌ردوولا پێشهاته ئه‌منی وسیاسییه‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردووه،وله‌هه‌مان كاتدا هه‌ردوولا ستایشى خاڵه‌كانى یه‌كگرتنه‌وه وهاوكارییه‌كان كردووه كه‌عێراق وئه‌ڵمانیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیكردۆته‌وه"ڕۆڵى ئه‌ڵمانیا له‌م بابه‌ته گرنگه،داوایشى كرد"ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام بێت له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌ڕێگاى پێشكه‌شكردنى پشتیوانى هه‌واڵگیرى وته‌كنیكى ومه‌شقپێكردنى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه".
وتیشى"هه‌ردوولا باسیان له‌ڕێكار وئه‌ركه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،وچۆنێتى سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى ئه‌ڵمانیا له‌م بواره‌دا".
فوئاد حسێن به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیكردۆته‌وه"حكومه‌تى عێراق ئاماده‌یه بۆ رێكخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێى ئه‌و پێوه‌ر ومه‌رجانه كه‌متمانه بۆ گه‌لى عێراقى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له‌گرنگى به‌شدارى سیاسى"،داوایشى كرد"لایه‌نى ئه‌ڵمانیا نوێنه‌رایه‌تى كونسوڵگه‌رى هه‌بێت له‌پارێزگاى به‌سڕه،له‌به‌ر گرنگى ئابوورى وبازرگانى ،ولایه‌نى ئه‌ڵمانیش پشتگیرى خۆى بۆ هه‌نگاو ده‌ڕبڕى له‌گه‌ڵ خواستى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا بۆ پشتیوانیكردنى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌م بابه‌ته‌دا".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئاماژه‌ى به‌گرنگى لایه‌نى ئه‌ڵمانیا وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش كرد بۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌بواره‌كانى به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".