10 تیرۆرست له‌نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى 10 تیرۆرست له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى هه‌واڵگیرى له‌ڕێگاى هه‌واڵگیرى نه‌ینه‌وا 10 تیرۆرستیان له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاكه‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر داوكراو بوون به‌هۆى ئه‌ندامێتیان بۆ تیرۆرستانى داعش وله‌ به‌ناو دیوانى سه‌رباز وویلایه‌تى دیجله‌ وویلایه‌تى نه‌ینه‌وا وعه‌سكه‌ر له‌سوپاى دابق كاریان كردووه‌ وله‌ژێر چه‌ند ناو وناویشانێك"،وتیشى"له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دانیان به‌ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ناوه‌ وبه‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كردووه‌ دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان له‌سه‌رده‌مى داگیركارییه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا".
    وتیشى"وته‌كانى وه‌رگیراوه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگایش كراون بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى دادپه‌روه‌رى خۆیان بگه‌ن".