كازمى:خراپى به‌ڕێوه‌بردن پرۆژه‌كانى له‌پارێزگاكان شڵه‌ژاند

ناوخۆ
  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ خراپى به‌ڕێوه‌بردن پرۆژه‌كانى له‌پارێزگاكان شڵه‌ژاند،وله‌ئێستادا پێویسته‌ تیمێكى شاره‌زا هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى به‌یاوه‌رى شاندێكى گه‌وره‌ى حكومى سه‌ردانى پارێزگاى میسانى كردووه‌،بۆ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێریكردنى پێداویستییه‌كانى پارێزگاكه‌ وڕاوه‌ستان له‌سه‌ر كێشه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى بوونه‌ته‌وه‌".
    وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاتى گه‌یشتنى له‌گه‌ڵ پارێزگارى میسان وسه‌رۆكه‌كانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاكه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌،وگوێ له‌ورده‌كاری دۆخى خزمه‌تگوزارى وئه‌منى پارێزگاكه‌ گرت كه‌له‌لایه‌ن پارێزگارى میسانه‌وه‌ پێشكه‌شكرا".
    كازمى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌م پارێزگایه‌ كه‌قوربانى زۆرى داوه‌ بۆ عێراق،وشایسته‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌ نائاساییه‌كانه‌ بۆ خزمه‌تكردنى ڕۆڵه‌كانى،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"پارێزگاكه‌ پێویستى به‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش وسه‌قامگیرییه‌كه‌ى".
    سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌یشى دا"ناكۆكییه‌ خێڵه‌گه‌رییه‌كان ئاسایشى ئه‌و پارێزگایه‌ تێكده‌ده‌ن،جه‌ختیشیكرده‌وه‌،متمانه‌ى به‌خێڵه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانى میسان هه‌یه‌ بۆ هاوكاریكردنى حكومه‌ت له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكه‌".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"خراپى به‌ڕێوه‌بردن زۆربه‌ى پرۆژه‌كانى پارێزگاكانى شڵه‌ژاند وپه‌ككیان خستووه‌،وده‌بێت تیمێكى شاره‌زا ونائاسایی هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان"،وتیشى "جێى نیگه‌رانییه‌ پرۆژه‌ هه‌ن له‌ساڵى 2008ه‌وه‌ په‌ككیكه‌وتووه‌،ئه‌مه‌ خۆى له‌خۆیدا تاوانێكه‌ دژى هاوڵاتى وشایسته‌كانى بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زۆر پێویسته‌ ستراتیژییه‌ت وجێگره‌وه‌ى نوێ وشارستانى له‌خزمه‌تگوزارییه‌كان وژێرخانه‌كان به‌كه‌مترین تێچوو دابنرێت".
    كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌"مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌تایه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌نه‌وه‌ لاوه‌كان ده‌كات وحكومه‌ت ده‌ستاوه‌ستان نابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ بازرگانى به‌م ماددانه‌ ده‌كه‌ن وله‌ڕووى یاسایی ڕاوده‌نرێن وبه‌ڵكێشى  دادگا ده‌كرێن".
    لاى خۆیه‌وه‌ پارێزگارى میسان ڕایگه‌یاند"خه‌ڵكى میسان چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌كه‌ن وگه‌شبینن به‌ئه‌ركه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى له‌چاره‌سه‌ركردنى سێ دۆسییه‌ كه‌ بریتیین له‌پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان ودابینكردنى هه‌لى كار وده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش ،پاشان ژماره‌یه‌ك له‌پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان به‌هۆكارى جیاجیا نمایشكرد".