به‌غدا:شه‌یما ڕه‌شید
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕاسپارده‌كانى لیژنه‌ى خوێندنى نوێنه‌رایه‌تى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا تاوتوێده‌كات له‌نێویشیاندا په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى په‌ڕینه‌وه بۆ هه‌ردوو قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی وسێى ناوه‌ندى.
توعمه لهێبى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى په‌روه‌رده وخوێندنى نوێنه‌رایه‌تى،بۆ ڕۆژنامه‌ى"سه‌باح"ڕوونیكرده‌وه"لیژنه‌كه داواى له وه‌زاره‌ت په‌روه‌رده كردووه ڕێكارێكى دیاریكراو بدۆزێته‌وه بۆ هه‌ردوو قۆناغى سێى ناوه‌ندى وشه‌ش سه‌ره‌تایی به‌شێوازێك خوێندكار له‌تاقیكردنه‌وه‌كان دوور بخاته‌وه وئه‌مساڵ به‌ساڵى په‌ڕێنه‌وه هه‌ژمار بكرێت".
لهێبى وتیشى"بابه‌ته‌كه تایبه‌ته به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وده‌سته‌ى ڕا له‌كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوویان گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوون به‌ده‌رئه‌نجامى دڵنیاكه‌ره‌وه،ڕوونیشیكرده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه ڕاسپارده‌كانى پێشووى لیژنه‌ى په‌روه‌رده وه‌رده‌گرێت كه‌په‌یوه‌سته به‌دۆخى ته‌ندروستى وبڕیاره‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.