به‌سڕه‌:له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنی ڕاستگۆ38 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه‌ وده‌ستبه‌سه‌ر به‌ژماره‌یه‌ك چه‌ك گیراوه‌

ئەمنی
  • 15-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی به‌سڕه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، قۆناغی پێنجه‌می ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌ستپێكرد كه‌ له‌ژێر ناونیشانی "به‌ڵێنی ڕاستگۆ" به‌ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك و ده‌ستگیركردنی داواكراوه‌كان ده‌ستیان پێكردوه‌.
    لیوا روكن ئه‌كره‌م سه‌دام مه‌دنف، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)راگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ قۆناغی پێنجه‌می ئۆپراسیۆنی "به‌ڵێنی ڕاستگۆ"یان له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ ده‌ستپێكردوه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 38 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بون، له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌نگلادیشی هه‌یه".
    ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی قورس و مامناوه‌نده‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی چه‌ك له‌وپارێزگایه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر و كحولیشدا گرتوه‌، به‌رده‌وامیش به‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌ده‌ن.