بهغدا-اهع
وەزیری دەرەوە،ئهمڕۆ سێشهممه، لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ ژوری بازرگانی ئەڵمانیا-عەرەب کۆبوەوە و رایگەیاند، جەخت لەکارکردنی پێکەوەیی دەکەنەوە بۆ سود وەرگرتن لە پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراسی لە ئەڵمانیا بۆ گەشەپێدانی وڵات و هەلی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق دەرەخسێنن.
وهزارهتى دهرهوه لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاندووه"فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە،ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانیا-عەرەب لە بەرلین کۆبوەوە باسیان لە رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان لە عێراق و پشتیوانی حکومەت بۆ پرۆسەی بنیاتنانەوەو دۆخی ئابوری و خزمەتگوزاری عێراق کرادوە".
شاندی عێراق لە دیدارەکەدا ئاماژەیان بەوەکردوە، هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان و باشترکردنی رێکارە حکومییەکان لەو بوارەدا، ئەوەش بە ئامانجی سود وەرگرتن لە بەرەپێشچونی کەرتی پیشەسازی ئەڵمانیا بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی عێراق.