بهغدا-اهع
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆکوەزیران،ئهمڕۆ سێشهممه، رایگەیاند، حکومەت دەیەوێت کۆتایی بە دەستەواژەی "بندیوارەکان" بهێنێت لە رێگەی میکانیزمێکی زانستییەوە.
مەلا تەڵاڵ،لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)چاودێرى كردووه رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا "ئەو شڵەژاوییە گەورەی هەیە لەبارەی ژمارەی فەرمانبەرانی راستەقینە، ژمارەی ئەوانەی کە زۆرجار گوێمان لە ناوی بندیوارەکان و بابەتی لەم شێوەیە دەبێت" باسکراون.
وتیشى، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی میکانزمێک کراوە کە "لەو رێگەیەوە دەکرێت دڵنیاببینەوە لە فەرمانبەرانی راستەقینە و ژمارەیان بۆ هەر وەزارەت و دامودەزگایەکی دەوڵەت".
ئهوهیشى خستهڕوو،سەرۆکوەزیران بڕیاریداوە تیمێک پێکبهێنرێت بە سەرۆکایەتی وەزیری پلادانان و بە ئەندامێتیی هەریەک لە راوێژکاری سەرۆکوەزیران، نوێنەری دیوانی چاودێریی دارایی، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ناوەندی ئامار، نوێنەری وەزارەتەکانی بازرگانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ناوخۆ و بەرگریی، ئەرکی تیمەکەش پێشکەشکردنی میکانیزمێکە بۆ چارەسەرکردنی داتا و زانیارییەکانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و پشت بە تەکنەلۆجیای نوێ دەبەسترێت لەبارەی فەرمانبەران و ژمارەیان.
ئاماژەی بەوەش كردووە كە دوای گفتوگۆكردن لەسەر بابەتەكانی نێو خشتەی كاری كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەك بڕیاری دەركرد:
یەكەم/ ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی عیراقی ژمارە 78 ی ساڵی 2017 بۆ ماوەی 5 ساڵ دەكات.
دووەم/ بڕیاریدا بە پەسەندكردنی كۆنووسی وەزارەتی پلاندانان و راسپاردەكانی تایبەت بە فەرمانی دیوان ژمارە 45 ی ساڵی 2018 كەتایبەتە بە پرۆژەكانی نەخۆشخانەكان.
سێیەم/ هەروەها رەزامەندی لەسەر جێیەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە دران.
هەروەها بهپێى ڕاگهیهندراوهكه،ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، گفتوگۆی لەسەر بابەتی زانیارییەكانی تایبەت بە فەرمانبەرانی حكومەت كرد و ئەو پێشنیارانەشی باس كرد كە پێویستن بۆ نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم رێكخستنەوەیان، لەو بارەیەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كرد بە پێكهێنانی تیمێك بەسەرپەرشتی وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی هەریەك لە: راوێژكاری سەرۆك وەزیران و نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ناوەندی ئامار، نوێنەری وەزارەتی بازرگانی، نوێنەری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، نوێنەری هەریەك لەوەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری.
ئەركی تیمەكە بریتی دەبێت لە پێشكەشكردنی میكانیزمێكی چارەسەری و تەواوكاری زانیارییەكانی تایبەت بە فەرمانبەرانی دەوڵەت.