بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ یەك شەممە، لەگەڵ جۆن سلیفان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتان و كاراكردنەوەی رێكەوتنی ئیستراتیجی نێوانیان دەكات. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت: عەبادی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەفدی هاورێی تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان هەر دوو وڵاتی كرد، لەگەڵ ئەنجامی لیژنەی باڵای هەماهەنگی بۆ كاراكردنەوەی رێكەوتنی ئیستراتیجی لەنێوان عێراق و ئەمریكادا، هەر لە كۆبونەوەكەدا تەئكید لەسەر گرنگی پەیوەندی ئابوری و هاندانی وەبەرهێنان و دەستەبەركردنی هەلی كار كرا. لای خۆیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەرلەنوێ پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق دوپاتكردەوە لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا، بە تایبەت لەگەڵ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی هێزەكانی عێراق لە دژی تیرۆریستانی داعش بەدەستیهێنا لەگەڵ پشتیوانیكردنی عێراق لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكاندا.