به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه له‌په‌رۆشى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ چاودێریكردنى داواكراوه‌كانى دادگا وبنه‌بڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ ،پێشوازیكرد له"كاریل بیلان"به‌ڕێوبه‌رى كارگێڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وتاوانه‌كان له‌ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نته‌رپۆڵ ،وژماره‌یه‌ك بابه‌تى هاوبه‌شیان تاوتوێكرد.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوولا بابه‌تى هاوكارییه‌كان وهه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌تى ناوخۆ وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یان تاوتێكردووه،به‌وپێیه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌به‌جێ گه‌یاندن وپته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
غانمى دووپاتیكرده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌په‌رۆشه بۆ چاودێریكردنى داوكراوه‌كانى دادگا وبنه‌بڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر.