وه‌زاره‌تى كۆچ:كازمى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى پابه‌ند كردووه‌ ره‌وشێكى له‌باردابین بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان

ناوخۆ
  • 15-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ،جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رجه‌م ده‌زگا خزمه‌تگوزارى و ئه‌منى و حكومه‌ته‌ خۆجێه‌كان رۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆیان بگێرن بۆ دابینكردنى كه‌شێكى له‌بار به‌مه‌به‌ستى گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان .
     
    عه‌لى عه‌باس جاكین وته‌بێژى وه‌زاره‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاند:"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایى به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان دا به‌دابین كردنى كه‌شێكى له‌بار بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان"،رونیكرده‌وه‌ "كازمى به‌م رێنماییه‌ى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى خسته‌ به‌رامبه‌ر راستیه‌ك كه‌ هه‌وڵ بده‌ن خزمه‌تى زیاتر به‌ ئاواره‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و كه‌شێكى له‌بار بخۆڵقێندرێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان".   
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد باشترین نیشانه‌ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى شه‌نگاله‌ بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه‌ ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت ئێزیدیه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ شوێنى خۆیان".