كازمى به‌یانامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات له‌باره‌ى ئاڵۆگۆرى هه‌ندێك له‌ پێگه‌ ئیداریه‌كان

ناوخۆ
  • 15-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌باره‌ی گۆڕانكاریه‌كانه‌وه‌ دروستبون و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م گۆڕانكاریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئیداریی و یاسا كراون، ئه‌گه‌ر حزبه‌كان بێبه‌رین له‌و گۆڕانكاریانه‌ چۆن حكومه‌ت به‌ ره‌چاوكردنی پشكپشكێنه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
    كازمی،له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویکردەوە، رۆژی دوشه‌ممه‌ زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری پێویست له‌ چه‌ند پله‌ و پۆستێكی ئیداری گرنگ له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌نجامدراون، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌شێك له‌ له‌كاردانه‌وه‌كان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بون و پشكه‌كانیان ره‌تكرده‌وه‌.
    كازمی جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌كان چونكه‌ پێویست بون له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌ ئیداری و یاساییه‌كاندا و به‌ كۆتایی مه‌رجی یاسایی فه‌رمی هه‌ندێك له‌ به‌رپرسان هێنا، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆریش گۆڕانكاری له‌داموده‌زگاكان نه‌كراوه‌.
    مسته‌فا كازمی باسی لەوەشکرد‌وە، ئه‌گه‌ر هێزه‌ سیاسییه‌كان بێتاوانی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ ڕاگه‌یاندبێت و له‌ڕاستیدا هیچ جۆره‌ ده‌ستتێوه‌ردانێكی له‌گه‌ڵ یان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یان نه‌بێت، چۆن حكومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كان پشتیان پشتی به‌ پشكپشكێنه‌ی حزبی به‌ستوه‌.
    سه‌رۆك وه‌زیران داواشی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردوه‌، له‌پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانیه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌خۆكه‌دا بكه‌ن، ئاشكراشیكردوه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی میكانیزمی حزبی جێبه‌جێكراون.