به‌غدا-اه‌ع
هادی عامری سەرۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بێبه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى له‌ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌مڕۆ له پله باڵاكان ئه‌نجامدراون ڕاگه‌یاند.
عامری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند،"ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌مڕۆ له پله باڵاكان ئه‌نجامدراون زۆر باسكرا له‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ پشكپشكێنه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی فه‌تح بێبه‌ریه و هیچ ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه نیه".
وتیشى "سه‌باره‌ت برامان شێخ سامی مه‌سعودی ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووه به‌وه‌كاله‌ت دیاریكراوه، وئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاش بیه‌وێت به‌دامه‌زراندنی خۆی له‌هاوپه‌یمانی نزیك بكاته‌وه، ئه‌وه برامان شێخ مه‌سعودى زۆر له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌تره.
عامرى وتیشى"هاوپه‌یمانى فه‌تح هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها دو داواكاری و ئامانجیان له‌حكومه‌ت هه‌یه، یه‌كه‌میان ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌زوترینكات، دوه‌میشیان به‌ڕێوه‌چونی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و دور له كاریگه‌ری پاره و چه‌ك.