به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،كاروانى لۆجستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پاشهكشهكراو له‌عێراق له‌ڕێگاى كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه‌ى عێراقى به‌دوو بۆمبى چێندراو كراوه‌نه‌ته ئامانج به‌بێ هیچ زیانێك .
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه "كاروانى لۆجستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پاشهكشهكراو له‌عێراق له‌ڕێگاى كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه‌ى عێراقى وشۆڤێرى ئۆتۆمبێله‌كانى كههاوڵاتى عێراقین،له‌ڕێگاى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو كرانه ئامانج،یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ڕێگاى خێرا له‌نزیك كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى دیوانیه ،ودووهمیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ڕێگاى خێرا بووه له‌میان سنوورى به‌رپرسیارێتى پۆلیسى بابل".
وتیشى"هه‌ردوو ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه،وكاروانهكه لهجوڵهكردن به‌رده‌وام بوون به‌ره ئاراسته‌كانیان".