مەلا تەلاڵ:بودجەی 2020 موچەی فەرمانبەران و خانەنشینی و چاودێری کۆمەڵایەتی دابین کردووە

ناوخۆ
  • 14-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بوودجه‌ى 2020 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینكراوه‌كان وچاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌به‌ركردووه‌،ئاماژه‌یشى دا بوودجه‌ى 2021 له‌چوارچێوه‌ى ئاماده‌كردندایه‌.
    وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوودجه‌ى ئه‌مساڵى به‌بوودجه‌ى ساكار ونائاسایی ناوبردووه‌،كه‌له‌پێناو ڕێكخستنى پرۆسه‌ى خه‌رجییه‌كانى حكومه‌ت بۆ سێ مانگى داهاتوو وڕێكخستنى  پرۆسه‌ى قه‌رزكردنى ناوخۆ وده‌ره‌كى دانراوه‌"،ئاماژه‌یشى دا"كورتهێنانى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌بوودجه‌ى 2020،به‌ڵام حكومه‌ت پلانى داناوه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م كورتهێنانه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینكراوان وچاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌به‌ركردووه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"بوودجه‌ى ئه‌مساڵ گرفتى ئه‌و كه‌سانه‌ى چاره‌سه‌ركردووه‌ كه‌یاساى پله‌به‌ندى ته‌ندروستى له‌بوودجه‌ى 2020 ده‌یانگرێته‌وه‌،كه‌ژماره‌یانده‌گاته‌ 35هه‌زار كه‌س،وتیشى"بوودجه‌ى2021 جیاواز ده‌بێت وزۆربه‌ ئه‌و پرسانه‌ په‌یوه‌ستن به‌هاوڵاتیانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات،وبوودجه‌ى 2021 له‌چوارچێوه‌ى ئاماده‌كردن دایه‌ ،وشێوازێكى نوێ بۆ بڕگه‌ى داهاته‌كان له‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ مه‌لا ته‌ڵال ئاشكرایكرد"هه‌ندێك له‌هێماكان بۆ دیاریكردنى كه‌سه‌كان له‌كه‌یسى تیرۆركردنى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كاى سیاسى ئاشكراكراون،وبه‌م نزیكانه‌ لیژنه‌ى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان دروست ده‌كرێت بۆ ئاشكراكردنى بكوژانى خۆپیشانده‌ران،هه‌روه‌ها ناوى گرنگ له‌ناوده‌برین وڕه‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێن به‌هۆى گه‌نده‌ڵى"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى ئێستا سازش له‌هیچ مافێك له‌مافه‌كانى هاوڵاتیان ناكات،وپابه‌ندیشه‌ به‌ئاماده‌كردنى كه‌شوهه‌واى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"عێراق له‌ڕێگاى هه‌نگاوه‌ دیبلۆماسییه‌كان هه‌وڵى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ ده‌دات".
    له‌باره‌ى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنین،مه‌لا ته‌ڵال وتى"باسكردن له‌باره‌ى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنین هێشتا زووه‌ ،چونكه‌ ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك نه‌ك شتى تر،وكوه‌یتیش وڵاتێكى دراوسێیه‌ وبه‌غدایش ئاماده‌یه‌ بۆ دانوستانى دوور ودرێژ له‌گه‌ڵیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان".