مالیكی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانى پشكنینى پزیشكى ئاسایی گه‌یشته‌ ئێران

  • 13-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك پشكنین پزیشكى ئاسایی.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مالیكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،"نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تاران و بڕیاریشه‌ چه‌ند رۆژێك له‌و وڵاته‌ بمێنێته‌وه‌"، وتیشى"بڕیاریش وایه‌ له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای تاران كۆببێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پشكنین بۆ دۆخی ته‌ندروستی خۆی ئه‌نجامده‌دات.