باڵیۆزى بەریتانیا جه‌ختیكرده‌وه‌ ڤاکسینى كۆرۆنا بەم نزیکانە لە عێراق بەردەست دەبێت

  • 13-09-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

    ستیڤن هه‌یكی باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق به‌مزوانه‌ دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌دایه‌ كه‌ له‌نێوان  حكومه‌تی هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌،ئاماژه‌یشى دا كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی  له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ چونكه‌ له‌ئێستادا داعش به‌هه‌مانشێوه‌ی پێشوو مه‌ترسیه‌كانی نه‌ماوه‌.
    هه‌یكی له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاندوه‌، وڵاته‌كه‌ى لە بواری ڤاکسینی کۆرۆنا دا زۆر پێشكه‌وتوه‌، بە تایبەتی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، گه‌شبینه‌ بەوەی ڤاکسینی دژ بەو ڤایرۆسه‌ نەک ته‌نها له‌ به‌ریتانیا به‌ڵكو له‌ عێراقیش به‌مزوانه‌ دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌دایه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی بریتانیا و عێراقدا هه‌یه‌.
    وتیشى به‌ریتانیا دووەم گەورەترین وڵات بو لە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش هه‌مان مه‌ترسی چوار ساڵ به‌رله‌ئێستایان نه‌ماوه‌، بۆیه‌ ئاساییه‌ كه‌ له‌ئێستادا ژمارەی سەربازەکانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەم بكرێنه‌وه‌.
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "هەماهەنگی لەنێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چەکدارەکانی عێراقدا هەیە، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی هەواڵگری و چاودێریكردن، مەشقکردن كه‌ ئه‌م هه‌ماهه‌نگیانه‌ش زۆر گرنگن.