حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى تیرۆرستانى داعشى دایه‌وه‌ له‌باشوورى سامه‌ڕا

ئەمنی
  • 13-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    هێزه‌كانى لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى تیرۆرستانى داعشیان دایه‌وه‌ له‌باشوورى شاڕى سامه‌ڕا له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین.
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى تیرۆرستانى داعشى دایه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى ته‌لزه‌هه‌ب له‌باشوورى شارى سامه‌ڕا،وتیشى هێزه‌كه‌ له‌ئێستادا له‌پێكداداندان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش.