کازمی:حكومه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ رژانی خوێنی عێراقییه‌كاندا هه‌یه

ناوخۆ
  • 13-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ رژانی خوێنی عێراقییه‌كاندا هه‌یه‌،ئاماژه‌یشیدا له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و سوربونیان له‌سه‌ر رێنمایی و ئامۆژگاریه‌كانی بۆ نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماو كاری له‌پێشینه‌ بۆ گه‌لی عێراق، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان به‌دواداچون و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ و هاوسه‌نگانه‌.
    كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ سوپاس و پێزانینی زۆره‌وه‌، له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ جینین بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق، له‌لایه‌ن سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینى په‌یامێكی وه‌رگرتوه‌. 
    كازمی جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و سوربونیان له‌سه‌ر رێنمایی و ئامۆژگاریه‌كانی بۆ نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماو كاری له‌پێشینه‌ بۆ گه‌لی عێراق، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان به‌دواداچون و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ و هاوسه‌نگانه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌و هه‌نگاونانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ڕێبازی پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران گرتویانه‌ته‌به‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
    مسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌شكردوه‌، حكومه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ رژانی خوێنی عێراقییه‌كاندا هه‌یه‌ و قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی سه‌لماندن و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌ هه‌ژماركردنی شه‌هید و برینداره‌كانی ڕوداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 و رۆژانی داهاتو ته‌واو بوه‌ و به‌منزیكانه‌ش قۆناغی دوه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ و په‌یوه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ خوێنی عێراقدا هه‌یه‌ و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ن.