نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌ید سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى وجینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق،بڵاوده‌كاته‌وه ،كه‌به‌ڕێزیان له‌میان دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌چه‌ند هه‌ڵوێستێك دا له‌باره‌ى دۆسییه گرنگه‌كان كه‌بریتیین له:
یه‌كه‌م:هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ساڵی داهاتو بەڕێوەبچێت گرنگی زۆری هەیە و پێویست دەکات سەرجەم رێنمایی و رێکارەکان بۆ بەڕێوەچونی پیشەیانەی پرۆسەکە بگیرێنەبەر، بۆ ئەوەی هانی هاوڵاتیان بدرێت بە گەرموگوڕی بەشداری بکەن، بۆیە پێویستە هەڵبژاردنەکان بەیاسایەکی دادپەروەرانە کە دوربێت لە بەرژەوەندی بەشێک لە هێزە سیاسییەکان و بەهەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوەبچێت،ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانج لە هەڵبژاردنی پێشوەخت بریتییە لە راستکردنەوەی ئەو دۆخەی ئێستا وڵات پیایدا تێدەپەڕێت، کە پاشماوەی قەیرانە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکانی چەند ساڵی رابردوە،هەڵبژاردنی پێشوەخت پێدانی دەرفەتە بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بە ئازادی و دور لەفشار نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، نوێنەرانێک کە شایستە بن و کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکەن، بەپێچەوانەوە جێبەجێنەکردنی ئەو پێشمەرجانە وادەکات هەڵبژاردنی پێشوەخت کێشەکان ئاڵۆزتر بکات و هەڕەشە لەسەر داهاتوی وڵات و رۆڵەکانی دروست دەکات.
دووه‌م:ده‌بێت حکومەت بەهەمو توانای خۆیەوە بەردەوام بێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، کۆنتڕۆڵی خاڵە سنورییەکان، باشترکردنی رۆڵی هێزە ئەمنییەکان، سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و هێشتنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، هەروەها رێگە نەدات بە دابەشکردنی وڵات و حکومڕانیکردنی ناوچەکان لەلایەن گروپی چەکداری جیاواز و بەناوی جیاواز لەدەرەوەی یاسا،وحکومەتیش هەنگاوی کرداری بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵی گەورە دەستپێبکات دور لە تۆڵەسەندنەوە، ئەوەش بە ئاماجی بەسزاگەیاندنی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی مافی گەل، هەروەها حکومەت لێکۆڵینەوە لە گروپە تاوانکارییەکان بکات کە خەڵكی بێ تاوان دەکوژن و روبەڕوی یاسایان بکاتەوە.
سێیه‌م:پاراستنی سەروەری عێراق و رێگرتن لەدەستوەردانی دەرەکی ئەرکی هەموانە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گەلانی عێراقە، ئەو بابەتە نابێت تێکەڵ بکرێت بە بەرژەوەندی کەسی، حیزبی و ناوچەییەوە و پێویستە هەموان لە ئاست بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن لە پاراستنی سەروەری عێراق، سەربەخۆیی و پاراستنی سەربەخۆی بڕیاری سیاسی و نیشتیمانییان.
24/ مانگى موحه‌رٍه‌م/ 1442ك
نوسینگه‌ى سه‌ید سیستانى-نه‌جه‌فى پیرۆز