به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی نازم شاكر ڕاهێنه‌ر وئه‌ستێره‌ى پێشووى توپى پێى عێراق سه‌ره‌خۆشى كرد.
سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"بهكۆچكردنى خوالێخۆشبوو كاپتن نازم شاكر ،وه‌رزشى عێراق سمبولێكى پرشنگدارى له‌ده‌ستدا،كهدهستكهوتى بۆ نیشتیمان به‌ده‌ستهێنا ،به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه كارى كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنى وه‌رزش ودروستكردنى شادى له‌دڵى هه‌موو عێراقییه‌كان،ئێمه ڕێره‌وه‌ى نایابى كۆچكردوو وه‌ك یاریزان وڕاهێنهرێك به‌بیر ده‌هێنینه‌وه چونكه ده‌ستكه‌وته‌كانى له‌یاده‌وه‌رى هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌مێنێته‌وه،پرسه وسه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكار وههوادارانى كۆچكردووه ده‌كه‌م".