ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ڕاسپارده‌ى نوێ له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك ده‌رده‌كات

ئەمنی
  • 12-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕاسپارده‌ى نوێ له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ده‌ركرد.
    لیوا ئه‌كره‌م سه‌دام فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ بڕیارى به‌هێشتنه‌وه‌ى چه‌كى سووك واته‌ بۆ هه‌ر ماڵێك یه‌ك پارچه‌ چه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌"،وتیشى"هه‌موو چه‌كه‌كانى شوێنه‌كانى به‌بازاڕكردنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن".
    وتیشى"پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ڕاستگۆ كه‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێكرا مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌كه‌ له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت،وڕاوه‌دوونانى داواكراون وله‌یاسا ده‌رچووانه‌ كه‌جێگایان له‌پارێزگاى به‌سڕه‌  نه‌ماوه‌ دواى پرۆسه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ".
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه‌ هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك ناكه‌ن له‌پاراستنى ڕۆژنامه‌نووسان وئاسانكردنى ئه‌ركه‌كانیان"،هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى میدیاى پیشه‌یی كرد له‌پرۆسه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ".