عێراق هاریكارى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى سودان ده‌كات

ناوخۆ
  • 12-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌به‌غداوه‌ فڕۆكه‌یه‌كى هاریكارى پزیشكى عێراقى بۆ گه‌لى سودان به‌ڕێكه‌وت.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وبه‌هه‌ماهه‌نگى ڕاسته‌وخۆى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاریكارییه‌كان به‌یاوه‌رى شاندێكى فه‌رمى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌میندارێتى گشتى ووه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات به‌فڕۆكه‌یه‌كى هێزى ئاسمانى عێراقى(c130) له‌ڕێگاى بنكه‌ى ئاسمانى شه‌هید محه‌مه‌د عه‌لا گواستراوه‌ته‌وه‌ ،كه‌بریتییه‌ له‌12 تۆن كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى".
    ئاماژه‌یشى دا گه‌شته‌ ئاسمانى وده‌ریاوانییه‌كان په‌یتا په‌یتا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌كانى دیكه‌ى هاریكارى كه‌برٍیاره‌ به‌پێى ڕاسپارده‌كه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێن".