به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند شكست بهههوڵێكى هێنانهژوورهوهى چه‌ك وده‌رمان وئافره‌ت له‌ڕێگاى سنوورى سوریاوه هێنراوه.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێكى هاوبه‌ش له‌لیواى71ى پیاده وئاسایشى نیشتیمانى/شارده‌ێى ڕه‌بیعه،له‌میان كه‌رتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا،دواى هاتنى زانیارى هه‌واڵگیرى پێشوه‌خته له‌باره‌ى خواستى تیرۆرستانى داعش بههێنانهژوورهوهى چه‌ك وده‌رمان وئافره‌ت له‌كه‌رتى فه‌وجى دووه‌م له‌لیواى 71ى پیاده ئه‌ركێكى تایبه‌تى ئه‌نجامدا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هێزه‌كه توانى چه‌ند بۆسه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا جێگیر بكات له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌ى كامێراكانى چاودێرى،وله‌ژێر چاودێرى وبه‌رچاو ڕوونى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى چه‌ك وده‌رمان ئافره‌ت له‌لایه‌نى سوریاوه هێنرایه نێو خاكى عێراق،وده‌ستبه‌جێ هێزه‌كان جووڵه‌یان كرد وتوانیان تاوانباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كهئۆتۆمبێلى لێدهخووڕى ونیازى هه‌بووه چه‌كه‌كان له‌ناوچه‌ى(ئهبونى)وه‌بگرێت كه‌ده‌كه‌وێته نزیك كه‌مپى عهمله-گوندى عوێنات-شاره‌دێى ڕه‌بیعه".وتیشى"تاوانبارێكى تر ده‌ستگیركراوه كهئۆتۆمبێلێكى جۆرى كیا لێدهخووڕى وبڕه پاره‌یه‌كى پێبووه له‌گه‌ڵ فۆنێك جۆرى نۆكیا،هه‌روه‌ها هێزه هاوبه‌شه‌كه توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر(سێ چه‌كى مامناوه‌ند جۆرى بى كه‌ى سى وسێ چه‌كى جۆرى ئه‌ى كه‌ى)بگرن له‌هه‌مان كاتدا (چوار ئافره‌ت وپێنج منداڵ هاوه‌ڵیان)ده‌ستگیركراون كهسنووریان تێپه‌ڕاندووه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن ده‌رمانى جۆراجۆر،ده‌رئه‌نجام به‌پێى ڕێكاره‌كان سه‌ودا له‌گه‌ڵ تاوانباران وكهرهستهكان كران وڕهوانهى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون".