به‌سڕه-اه‌ع-سه‌عه‌د سه‌ماك
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى به‌سڕه،پێكهێنانى شانه‌ى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى داواكراوه‌كان ڕاگه‌یاند.
لیوا عه‌باس ناجى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سڕه له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ییه‌كه شانه‌ى ئه‌منى پێكهێناوه بۆ شیكردنه‌وه وكۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر داواكراوه‌كانى دادگا ،له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارى بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا".
وتیشى"شانه‌كه له‌ئه‌فسه‌رى به‌شه‌كانى پۆلیس بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پێكهێنراوه وپه‌یوه‌ست ده‌بێت به‌سه‌رۆكى شانه‌ى ئه‌منى پارێزگاكه‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵكووتانى چڕ كردووه بۆ گه‌ڕان به‌دواى داواكراوه‌كان وچه‌كى بێ مۆڵه‌ت له‌ناوچه‌ى ته‌میمیه".
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،پێشووتر ڕایگه‌یاندبوو،ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌پارێزگاى به‌سڕه ده‌ستیپێكردووه بۆ گه‌ڕان به‌دواى چه‌ك وداواكراوه‌كان.